-->
                                                                       
هاورییان 2 به‌رنامه ی به‌هیزم بۆ ئاماده‌كردوون بۆ له‌ ناوبردنی ڤایرۆسی (Trojan - Autorun ) 

1- به‌رنامه‌ی Autorun Virus Remover 3.2 بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی ئۆتۆره‌ن -- قه‌باره‌ : 4mb - ئه‌مه‌ش ناو و سریال 
Name:DS
Serial:HY

داگرتن : http://www.gulfup.com/?FTsHcA

2- به‌رنامه‌ی Anti Trojan Elite V5.6.2 بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی ترۆجان
قه‌باره‌ : 7mb

داگرتن : http://www.gulfup.com/?SojJTp



                                                                             ABDULRHMAN




درێژە بابەت ..

بەردی گورچیلە هۆكار‌و چارەسەر
سەردانی بابەت:

FyrkaryBswwd | 3:48 ص | کۆمێنت نیە!
                                                                         بەردی گورچیلە هۆكار‌و چارەسەر                                    



بەردی گورچیلە هۆكار‌و چارەسەر

گورچیلەكان دوو ئەندامی شێوە دەنكە فاسۆلیایین، هەریەكەیان بەقەد مستێك دەبن، دەكەونە بەشی دواوەی سك، لەهەر لایەكی بڕبڕەی پشت.

فرمانی سەرەكی گوڕچیلەكان بریتییە لەفڕێدانی شلەی زیادو پاشماوەی ناو خوێن.

بەردی گورچیلە: بریتییە لەنیشتووی رەق و بچووكی كانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گورچیلەكان.

هۆكارەكانی تووشبوون بە بەردی گورچیلە:

بەشێوەیەكی ئاسایی ئەو ماددانەی كە دەبنە هۆی دروستكردنی بەردی گورچیلە، روون دەبن لەمیزدا، بەڵام كاتێك میز چڕ دەبێتەوە، ئەو كات كانزاكان دەبن بەكریستاڵ و بەیەكەوە دەنوسێن و رەق دەبن. ئەنجامەكەی دروست بوونی بەردی گورچیلەیە، بۆیە زۆربەی بەرد گورچیلەكان پێكهاتوون لەكالیسیۆم.

زۆر گرنگە بزاندرێت چ جۆرە بەردێكی گورچیلە هەیەو بۆچی دروست بووە. هەندێك لەهۆكارەكانی دروست بوونی بەردی گورچیلە دەتواندرێت چارەسەر بكرێت، بۆئەوەی بەردی نوێ دروست نەبێت.

نیشانەكانی بەردی گورچیلە:

تاكو بەردی گورچیلە نەجووڵێت و نەیەتە خوارەوە، ئەستەمە هەست بە ‌بوونی بكرێت. كاتێك دەجووڵێت لەوانەیە ئەم نیشانانەی خوارەوە رووبدەن:

1- ئازار لەتەنیشتەكانی پشت "كەلەكە"و خوار پەراسووەكان.

2- گۆڕان لەتوندی ژانەكە، لەوانەیە بۆ 20 خولەك تاكو 60 خولەك بخایەنێت.

3- ژانەكە لەپشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی سك و بنی سك.

4- بوونی خوێن لەناو میز یا لێڵ بوونی میز.

5- ئازار لەكاتی میزكردن.

6- هێڵنج و رشانەوە.

7- هەندێك جار لەرز‌و تای لەگەڵدایە.

هۆكارەكانی دروست بوونی بەردی گورچیلە:

بەردی گوڕچیلە یەك هۆكاری تەواوی نییە، بەڵكو زۆرێك لە هۆكار بەژدارن لەدروستكردنیدا.

1- بەردی گورچیلە دروست دەبێت كاتێك پێكهاتەكانی ناو میز (شلە و چەندین جۆری كانزاو ترشەكان) لەهاوسەنگی لادەدەن. كاتێك ئەمە روودەدات دەبێتە هۆی ئەوەی میز جۆرەها ماددەی كریستاڵ (وەك كالیسیۆم و ترشی یوریكی) لەخۆ بگرێت، بەشێوەیەكی زۆر كە شلەی میز ناتوانێت روونیان بكاتەوە.

2- ئەو كێشانەی كە كار لەفرمانی گورچیلەكەكان دەكەن لەمژین و فڕێدانی كالیسیۆم و ماددەكانی تر، ئەوا بارێك دروست دەكەن بۆ ئەوەی بەردی گورچیلە دروست ببێت. هۆكاری ئەمەش لەوانەیە بۆماوەیی بێت، یا لەوانەیە كێشەی ریخۆڵە بێت، لەوانەیە خۆراكی بێت، یا هەندێك دەرمان.

3- زۆرێك لەبەردی گورچیلەكان‌ لەچەندین جۆر كریستاڵ پێكهاتوون. دیاریكردنی جۆری كریستاڵی پێكهاتووی بەردی گورچیلە یارمەتی دەستنیشانكردنی هۆكاری دروست بوونی دەدات، بەمەش دەتواندرێت تاڕادەیەك رێگا بگیردرێت لەدروست بوونی بەردی گورچیلە. چەندین جۆر بەرد هەیە، بەڵام باوترینیان جۆری كالیسیۆمە.

هۆكاری مەترسیدار بۆ دروست بوونی بەردی گورچیلە:

1- كەم خواردنەوەی شلە (ئاو): ئەگەر بەشێوەیەكی پێویست ئاو نەخورێتە‌وە ئەوا میز چڕدەبێتەوە، بەمەش مەترسی دروست بوونی بەرد زیاتر دەبێت.

3- بۆماوەو مێژووی خێزانی: ئەگەر یەكێك لەئەندامانی خێزانەكەت بەردی گورچیلەیان هەیە ئەوا تۆش لەمەترسیدایت. ئەگەر تۆ بەردێكت هەیە ئەوا ئەگەری دروست بوونی بەردی تریشت هەیە.

4- تەمەن و رەگەز: زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی بەردی گورچیلە دەبن لەتەمەنی نێوان 20 بۆ 70 ساڵیدان. رەگەزی نێر زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون.

5- خۆراك: ئەو خۆراكانەی رێژەیان بەرزە لەپرۆتین و سۆدیۆم، هەروەها رێژەیان‌ كەمە لەكالیسیۆم، مەترسی دروست بوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن.

6- كەم جووڵانەوە: ئەگەر زۆر دابنیشیت و جووڵەت كەمبێت، ئەوا مەترسی دروست بوونی بەردی گوچیلە زیاتر دەبێت.

7- قەڵەوی: یەكێكە لەهۆكارەكانی دروست بوونی بەردی گورچیلە.

8- بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن.

9- كێشەی كۆئەندامی هەرس.

ئاڵۆزییەكانی بەردی گورچیلە:

ئەگەر بەرد لەناو گورچیلەكانت هەبێت، بەزۆری نابنە هۆی دروست بوونی نیشانە تاكو بەشێوەیەكی ئاوا گەورەدەبن‌و دەبنە هۆی داخستنی گورچیلەكان و رێگرتن لەمیزكردن، ئەمەش دەبێتە هۆی تێكدانی گورچیلەكان، خوێن بەربوون. هەروەها بەردی گورچیلە هۆكاری یارمەتیدەرە لەتووشبوونی رێڕەوی میز بەهەوكردن.

خۆپاراستن لەتووشبوون بە بەردی گورچیلە:

لەزۆربەی بارەكاندا دەتواندرێت خۆ بپارێزرێت لەتووش بوون بە بەردی گورچیلە، ئەویش بەچەند گۆڕانكاریەكی بچووك لەشێوازی ژیانی رۆژانە. ئەگەر ئەم گۆڕانكاریانە سەری نەگرت یا بەردەكە لەگەورەبوون دابوو، ئەو كات پزیشكی پسپۆڕ لەبواری میزەڕۆ دەرمان دەنووسێت.

1- گۆڕانكاری لەژیانی رۆژانە‌و زۆر خواردنەوەی ئاو: زیاتر لە 14 پەرداخ ئاو یا 3.3 لیتر لە شلەمەنی لەرۆژێكدا. لەكەش و هەوای گەرم پێویستە زیاتریش بخورێتەوە.

ئاو باشترین شلەیە بۆ خواردنەوە، هەروەها رۆژانە خواردنەوەی پەرداخێك لەشەربەتی لیمۆ "سروشتی یان دەستكردی خۆت" مەترسی دروست بوون كەم دەكاتەوە، بەڵام خۆت دووربگرە لەخواردنەوە‌ شەربەتی پاودەری لیمۆ.

2- خۆراك: ئەگەر بەردی گورچیلە جۆری كالیسیۆم ئۆگزالەیت بێت‌، ئەوا پزیشكان بەباش دەزانن ئەو جۆرە خواردنانە بەشێوەی زۆر توند كەم بكرێنەوە كە دەوڵەمەندن لە ئۆگزالەیت، وەك (رێواس، چەوەندەر، پاقڵە، كەلەم، سپێناغ، پەتاتەی شیرین، كونجی، باوی).

سەرباری ئەمانەش، لێكۆڵینەوەكان ئەمەیان دەرخستەوە كە ئەو خۆراكانەی كە بڕی خوێ و پڕۆتینی گیانلەبەریان كەم تێدایە زۆر بە باشی چانسی دروست بوونی بەردی گورچیلە كەم دەكەنەوە. هەرچی كالیسیۆمە، كەمكردنەوەی خۆراكی دەوڵەمەند لە كالیسیۆم دیارنییە كە ئایا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترس دروست بوونی بەری گورچیلە یان نا، بەڵكو بەپێچەوانەوە، لێكۆڵینەوەكان دەریان خستوە ئەو ئافرەتانەی كە بەرهەمی شیر "دەوڵەمەند لەكالیسیۆم" زۆر دەخۆن ئەوانە كەمتر لەمەترسی تووشبوون بە بەردی گورچیلەدان.

3- دەرمان: وەرگرتنی دەرمان بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە پێویستی بەسەردانی پزیشكی پسپۆڕ هەیە.



ABDULRHMAN







درێژە بابەت ..
                                                                       
چۆنێتی سافکردن و سپیکردنەوەی دەموو چاو بەشێوازێکی ئاسان                                                                              

                                                                                   
فێرکاری                                                                              
                                                               
http://www.youtube.com/watch?v=MVRP59V58xQ&feature=youtu.be                                   
   
                                                                FyrkaryBswwd                                                                              
                            ABDULRHMAN   
درێژە بابەت ..
                                                                                    سلاو به‌رێزان
                  ABDULRHMAN
به‌رنامه‌ی Google Chrome 2014 بۆ كردنه‌وه‌ی په‌ره‌كانی ئینته‌رنێت                                             

                                                              




                                                                        
                                                                                

فه‌رموو پاشان لیره‌وه‌ به‌رنامه‌که‌ دابگره‌ :

----------------
FyrkaryBswwd

                                                                    



                                                                                         
درێژە بابەت ..
My Blogger TricksAll Blogger TricksTechtunes