کاتى ته‌ندروست بۆ خه‌وتن چه‌نده؟
سەردانی بابەت:
سەردانی بابەت:
FyrkaryBswwd | 1:57 ص |
ته‌ندروستی
هاوڵاتی په‌ندێکی کۆن هه‌یه ده‌ڵێت خه‌وتنی پێش نیوه‌شه‌و باشتره له‌دوای نیوه‌شه‌و، به‌ڵام زانایان سه‌لماندویانه دیاریکردنی کات بۆخه‌وتن گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی کاتژمێره‌کانی خه‌وتن گرنگیان هه‌یه، که‌بریتیه له 5 کاتژمێری سه‌ره‌تای خه‌وتن ئیتر ئه‌و کاته‌پێش یان دوای نیوه‌شه‌و بێت، توێژه‌ران پێیان وایه قۆناغی خه‌وتنی قوڵ زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌ی مرۆڤ. به‌و مانایه‌ی 5 کاتژمێری سه‌ره‌تای خه‌وتن گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی هه‌یه، قۆناغی خه‌وتنی قوڵ ده‌بێته‌هۆی چالاککردنه‌وه‌ی مێشک‌و چاره‌سه‌رکردنی روداوه‌کانی ئه‌و رۆژه، له‌و قۆناغه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جه‌سته له‌کارکردن ده‌وەستێت‌و یارمه‌تی مێشک ده‌دات تاکو پشویه‌ک بدات.
ژماره‌ی کاتژمێره‌کانی خه‌وتن له‌که‌سێکه‌وە بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆڕێت، هه‌ندێک پاش 9 کاتژمێر له‌خه‌وتن ده‌توانن چالاکی ته‌واو بۆ جه‌سته‌یان بگێڕنه‌وه، له‌هه‌مان کاتدا به‌شکێکی تر ده‌توانن به 5 کاتژمێر خه‌وتن چالاکی بۆ جه‌سته‌یان بگێڕنه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌کان کاتژمێری نمونه‌یی بۆ خه‌وتن 7 کاتژمێره، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵەته‌کاندا جۆری خه‌وتنه‌که گرنگتره له‌واده‌ی خه‌وتنه‌که واتا له‌پێش نیوه‌شه‌وه‌دا بێت یان له‌دوای نیوه‌شه‌وبێت.
ماڵپه‌رو فلاش فيركارى بسوود
التسميات:
ته‌ندروستی

لەلایەن disc
ناوم:مەحمود تارق جەلال لە پارێزگای هەولێر دەژیم : ئەم مالپەرە دیزاین کراوە لەلایەن خۆمەوە بۆ زانیاری زیاتر : پەیوەندی :٠٧٥٠٣٣٥١٩٩٩ئەملئنکانە بۆ دانان لە نێو سایتی خۆت | |
URL | |
HTML | |
BBCode |
0 بۆچونی ئه‌ندامان:
إرسال تعليق