بە چەند رێگه‌یەکی ئاسان رێگە له سپی بوونی قژتان بگرن
سەردانی بابەت:
سەردانی بابەت:
چه‌ندین چاره‌سه‌ری ماڵه‌وه هه‌یه بۆ دواستنی سپی بوونی قژ كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌كار بێن ئه‌نجامی باشی ده‌بێت.
![]()
به په‌یڕه‌و كردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پاراستنی ره‌نگی قژ به شێوه سروشتیه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مسۆگه‌ر بكه‌ن.
![]()
ـ جگه‌ره‌كێشان هۆكاری سه‌ره‌كی سپی بوونی قژ و ره‌وتی پیریه بۆ له‌ش، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته واز له جگه‌ره‌كێشان بێنن.
![]()
ـ خواردنه‌وه‌ی ماده كحولیه‌كان و قاوه به رێژه‌یه‌كی زۆر زیان به پێست و قژتان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی پیر بوونی خێرا.
ـ له خواردنی خۆراكه ئاماده‌كراو دوور بكه‌ونه‌وه و ئاردی سپی و شه‌كر كه‌متر بخۆن.
ـ ئاوى زۆر بخۆنه‌وه، كه‌می رێژه‌ی ئاو و ماده كانزاییه‌كان ده‌بێته هۆی سپی بوونی قژ.
![]()
ـ سترێس ده‌بێته هۆی سپی بوونی قژ، فشاری ده‌روونی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ
و باره ده‌رونیه‌كان به گشتی له‌ناكاو قژ سپی ده‌كه‌ن. بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ وه‌رزشی یۆگا ئه‌نجام بده‌ن.
ـ ئه‌نجامدانی وه‌رزش رۆژانه ده‌بێته هۆی چالاك بوونی سوڕی خوێن و گه‌یاندنی خۆراك
و ڤیتامینه‌كان به قژ ئه‌مه‌ش رێگه له سپی بوونی قژ ده‌كرێت. ![]()
ـ ڤیتامینه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی B ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی قژ به خێرایی سپی نه‌بێت. كه له نان
و دانه‌وێڵه و هێلكه و شیر و گۆشتی مریشك و سه‌وزه گه‌ڵا سه‌وزه‌كاندایه. ![]()
ـ كه‌می ئاسن قژ سپی ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سپێناخ و جگه‌ر و گۆشتی مانگا و گوڵه‌به‌ڕۆژه
و بادام و نیسك و زه‌ردێنه‌ی هێلكه و قارچ له بیر مه‌كه‌ن.
ـ ماده‌ی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به یۆد بۆ خۆراكی رۆژانه‌تان زیاد بكه‌ن
كه بریتین له مۆز و گێزه‌ر و سپێناخ و ماسی و گوێچكه ماسی و گه‌نمه‌شامی و گه‌نم و سۆیا و گوێز و گوڵه‌به‌ڕۆژه و چه‌ره‌زات.
چاره‌سه‌ری ماڵه‌وه بۆ رێگه گرتن له سپی بوونی قژ:
1ـ ئه‌ملا (Amla):
جۆرێكه له ترێی هیندی و باشترین چاره‌سه‌ری ماڵه‌وه‌یه
بۆ رێگه گرتن له سپی بوونی قژ كه وه‌كو هه‌ویر له قژ ده‌درێت. ![]()
2ـ فوو تی (Fo-ti):
جۆره روه‌كێكی چینیه كه شه‌ربه‌تی گه‌نجی و ته‌مه‌ن درێژیشی پێ ده‌وترێت
و چه‌ندین ساڵه چینیه‌كان بۆ رێگه گرتن له پیری و سپی بوونی قژ به‌كاری دێنن. ![]()
3ـ به زه‌یتی گوێزی هیندی و لیمۆ سه‌رتان مه‌ساج بده‌ن:
![]()
ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ رێگه گرتن له سپی بوونی قژ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكارانه جێبه‌جێ بكه‌ن، سپی بوونی قژ دوا ده‌خه‌ن و ده‌توانن
ره‌نگی سروشتی قژتان بۆ ماویه‌كی درێژ بپارێزن.
س.چ
|
التسميات:
ته‌ندروستی,
خانمان

لەلایەن disc
ناوم:مەحمود تارق جەلال لە پارێزگای هەولێر دەژیم : ئەم مالپەرە دیزاین کراوە لەلایەن خۆمەوە بۆ زانیاری زیاتر : پەیوەندی :٠٧٥٠٣٣٥١٩٩٩ئەملئنکانە بۆ دانان لە نێو سایتی خۆت | |
URL | |
HTML | |
BBCode |
0 بۆچونی ئه‌ندامان:
إرسال تعليق