-->


تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی ئاشکرا کرد ئەویش ئاشکرا کردنی ناوی بەڕێوەبەری پەیجەکانە (ئەدمینەکان) بە تایبەت ئەو پەیجانەی زیاتر لە ئەدمینێکییان هەیە. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە 20 ی ئەم مانگەدا ئەم تایبەتمەندییە چالاک دەبێت کاتێک ئەدمینی پەیجەکە پۆستێک دەکات یاخود کۆمێنتێک دەنووسێت ناوی ئەدمینەکە لە تەنیشت پۆستەکە یان کۆمێنتەکە دەنووسرێت. هەروەها وێبسایتی فەیسبووک خۆی لە بەشی پاڵپشتی ئاماژەی بەوە کردوه‌: ناوەکان لای بەکارهێنە ئاساییەکان دەرناکەوێت، بەڵکو تەنها لای ئەدمینەکانی تر دەردەکەوێت. ناوەکان لە بەشی Activity Log ی پەیجەکان دەردەکەوێت تەنها ئەدمینەکان دەتوانن ئەو ناوانە ببینن لە لیستی چالاکییەکاندا. بەپێی ووتەی فەرمی فەیسبووک ئەم تایبەتمەندییە، لە ئێستادا لە تاقی کردنەوەدایە بۆ چەند پەیجێک بەڵام کاتی چالاککردنی ئەم تایبەتمەندییەی بۆ ئامێرە زیرەکەکان ئاشکرا نەکرد.

____________


0 بۆچونی ئه‌ندامان:

إرسال تعليق

My Blogger TricksAll Blogger TricksTechtunes