گوگڵ كۆمپانیایه‌كی كڕی
سەردانی بابەت:
سەردانی بابەت:
كۆمپانیای زه‌به‌لاحی گوگڵ به بڕی یه‌ك ملیار‌و 200 ملیۆن دۆلار كۆمپانیای نێست (Nest)ی كڕی كه تایبه‌ته به دروست كردنی ئامێری رێكخستنی گه‌رمی و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی دوكه‌ڵ.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا روون نیه كه گوگڵ بۆ چ مه‌به‌ستێك نێست به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام ئاشكرایه به به‌شێكی گرنگی داهاتووی كۆمپانیاكه‌ی داده‌نێت.
دامه‌زرێنه‌رانی نێست، تۆنی فادڵ و مات رۆجه‌ر رایانگه‌یاند: "ئێمه خۆشحاڵین به به‌شداری كردنمان له گوگڵ، به‌یارمه‌تی گوگڵ ئێمه ده‌توانین ئامێری باشتر بخه‌ینه به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانمان كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر جیهان دروست ده‌كات".
له‌لای خۆشیه‌وه دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی گوگڵ، لاری په‌یج رایگه‌یاند: "دامه‌زرێنه‌رانی نێست كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌و به‌سودیان بنیات ناوه‌و ئامێری رێكخستنی گه‌رمی و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی دوكه‌ڵیان دروست كردووه كه ژیانی هاوڵاتیان له مه‌ترسی ده‌پارێزێت، بۆیه زۆر خۆشحاڵین و به‌خێرهاتنیان ده‌كه‌ین بۆ ناو خێزانی گوگڵ، هیوادارین له رێگه‌ی ئێمه‌وه بتوانن زیاتر ئامێره‌كانیان به جیهان بناسێن".
جێی ئاماژه‌یه پێش مانگێك به‌ر له ئێستا گوگڵ كۆمپانیای دروست كردنی ڕۆبۆتی كڕی به‌ناوی بۆست داینامیكس كه یه‌كێك بوو له كۆمپانیا پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان و چه‌ندین رۆبۆتی پێشكه‌وتووی له جیهاندا دروست كردووه.
التسميات:
ته‌كنه‌لۆژیا,
جیهان,
فێرکاری,
مۆبایل,
هەوالی وەرزشی,
وێنە

لەلایەن disc
ناوم:مەحمود تارق جەلال لە پارێزگای هەولێر دەژیم : ئەم مالپەرە دیزاین کراوە لەلایەن خۆمەوە بۆ زانیاری زیاتر : پەیوەندی :٠٧٥٠٣٣٥١٩٩٩ئەملئنکانە بۆ دانان لە نێو سایتی خۆت | |
URL | |
HTML | |
BBCode |
0 بۆچونی ئه‌ندامان:
إرسال تعليق