لە کاتی هەڵامەتدا ئەم خواردنانە مەخۆ!!
سەردانی بابەت:
سەردانی بابەت:
FyrkaryBswwd | 1:47 ص |
تـہ ندروستی
![]() - وەک دەزانین هەڵامەت یەکیکە لە نەخۆشیە باوەکان کە لە وەرزی زستاندا زۆربەی کەسەکان توشی دەبن و بێزاریان دەکات، بۆ چارەسەرکردنی ئەمە باشتر وایە خوارنەوە گەرمەکان بخورێتەوە و دووربکەویتەوە لەم خواردنانە: 1.شەربەتە ئامادەکراوەکان: ![]() ئەم شەربەتانە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە و دەبنە هۆی دابەزاندی بەرگری لەش و سوودیان نیە، بۆیە باشتر وایە دووربکەویتەوە لەم شەربەتانە وە زیاتر شەربەتی میوەکان بە سروشتی ئامادەبکەیت و بیخۆیتەوە، بەتایبەتی شەربەتی پرتەقاڵ یان سندی. 2.ئەو خواردنانەی لە ڕۆندا سوردەکرێنەوە: ![]() ئەم خواردنانە بەهۆی ئەوە بە ڕۆن ئامادەکرێن ئەوا ڕێژەیەکی زۆر لەم ڕۆنە هەڵدەگرن و زیانی هەیە بۆ کرداری هەرسکردن و بەمەش ڕیژەی ڤیتامینەکان کەم دەکەنەوە لە جەستەی مرۆڤدا لە کاتێکدا کەسەکە پێویستی پێیەتی بۆ زوو چاک بونەوەی لەم نەخۆشیی 3.قاوە: ![]() ڕیژەیەکی زۆر مادەی کافاینی تێدایە کە دەبێتە هۆی وشک بوونەی جەستەی کەسەکە و زیانی هەیە بۆ نەخۆش، بەڵام باشتر وایە بە خواردنەوە سروشتیەکان وەک شەربەتی میوەکان جێگەی ئەمە بگیرێتەوە. 4.تەماتەو خواردنە ترشەکان : ![]() ئەو جۆرە ترشەی کە لە تەماتەدا هەیە دەبێتە هۆی هەوکردنی قورگ و ئازار دروست دەکات و بەهەمان شێوە هەموو خواردنە ترشەکان لە کاتی ئەم نەخۆشییەدا زیانی هەیە و باشتر وایە دووربکەوینەوە لێیان. 5.شیر و بەرهەمەکانی: ![]() ئەو کەسانەی لە کاتی ئەم نەخۆشییەدا بەلغەمیان هەیە ئەوا باشتر وایە دووبکەونەوە لە شیر و بەرهەمەکانی چونکە زیانیان دەبێت. |
التسميات:
تـہ ندروستی

لەلایەن disc
ناوم:مەحمود تارق جەلال لە پارێزگای هەولێر دەژیم : ئەم مالپەرە دیزاین کراوە لەلایەن خۆمەوە بۆ زانیاری زیاتر : پەیوەندی :٠٧٥٠٣٣٥١٩٩٩ئەملئنکانە بۆ دانان لە نێو سایتی خۆت | |
URL | |
HTML | |
BBCode |
0 بۆچونی ئهندامان:
إرسال تعليق